قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێكدا بە بۆنەی كۆمەڵكوژیی كوردانی فەیلی، جەختی لەسەر پێگەی كوردانی فەیلی كردەوە وەك یەكێك لە رەسەنترین پێكهاتەكانی كوردستان و عێراق.

لە پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دا هاتووە، “كوردە فەیلییەكان هاوشێوەی كوردانی ئێزدیی لەگەڵ ئەوەی لە رەسەنترین پێكهاتەكانی كوردستان و عێراقن، بەڵام لە 100 ساڵی رابردوودا لە ستەملێكراوترین پێكهاتەكانیش بوون”.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، ” كوردانی فەیلی هەم بەهۆی جیاوازیی ئاینیی و هەم بەهۆی كوردبوونیانەوە بەردەوام چەوسێنراونەتەوە و وەك بێگانە سەیركراون”.

لە درێژەی پەیامەكەیدا قوباد تاڵەبانی نووسیوویەتی “گەلی كورد نەك هەر كۆمەڵكوژكردن و وڵاتبەدەركردنی كوردانی فەیلی لەسەر دەستی رژێمی لەناوچووی بەعس لەبیرناكات، بەڵكو لە ساڵڕۆژی ئەو تاوانە مەزنە دەكاتە هەوێنی پتەوكردنی هاوچارەنووسی و یەكێتیی زیاتری نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی گەلی كوردستان”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، وەبیر نوێنەرانی كورد لە بەغداد دەخەینەوە كە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ قەرەبووكردنەوە و گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی كوردانی فەیلی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاندێکی وەزارەتی نەوتی کوەیت لەبارەی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانەوە سەردانی عێراق دەکات

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، شاندێکی باڵای وەزارەتەکەیان سەردانی عێراق دەکات بەمەبەستی رێککەوتن لەبارەی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانەوە. بەپێی لێدوانی…
Total
0
Share