سەرچاوە ئیسرائیلییەکان: بە هۆی هێرشی ئێران سێ کەس کوژراون و زیاتر لە 80 کەس برینداربوون

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان، رایانگەیاند، بە هۆی هێرشی ئێران سێ کەس کوژراون و زیاتر لە 80 کەس برینداربوون.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، بەههۆی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل سێ کەس کوژراون و زیاتر لە 80 کەسی دیکە برینداربوون.

باس لەوەشدەکەن، مووشەکەکانی ئێران لە نزیکی ماڵەکان کەوتوونەتە خوارەوە و هێشتا چەند کەسێک لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کار بۆ رێگریکردن لە شەپۆلی نوێی مووشەکەکان دەکەن کە لە ئێرانەوە هەڵدەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
Total
0
Share