عێراق سکاڵا دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشی سەربازی تۆماردەکات

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکاڵا لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، تۆماردەکات.

بەپێی رۆژنامەی سەباح-ی عێراقی، لە سکاڵاکەدا بەغداد جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم کارانە “پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق و سەرپێچیکردنە لە بڕگەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەتی بنەماکانی پەیوەست بە رێزگرتن لە سەروەریی دەوڵەتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیان”.

رۆژنامەکە دەشڵێت، عێراق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لەئەستۆبگرێت، دەسەڵاتەکانی بۆ راگرتنی ئیسرائیل بەکاربهێنێت و رێگری بکات لە “دووبارەکردنەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە” و رێزگرتن لە سەروەریی عێراق، مسۆگەربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەمانەوێت لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا هەماهەنگی و پەیوەندییەكانمان فراوانتر بكەین

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ده‌یەوێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر بكات، كە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا…
Total
0
Share