هەواڵگریی عێراق: شەش برا و خوشکێک دەستگیرکران کە سزای لەسێدارەدانیان هەیە

ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە شەش برا و خوشکێکیان دەستگیرکردووە لە نەجەف سزای لەسێدارەدانیان هەیە.

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “هێزە ئەمنییەکان توانییان حەوت ئەندامی خێزانێک بە یاسای 406ی کوشتنی ئەنقەست دەستگیربکەن کە شەش برا و خوشکێکن”.

ئەو ڕاگەیەنراوە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو دەستگیرکراوانە تاوانبارن بە لەسێدارەدان هەتا مردن سزادراون بە تاوانی کوشتنی هاوڵاتییەک و بریندارکردنی دوو لە براکانی لە بەغداد”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، وتەی سەرەتایی لە دەستگیرکراوەکان وەرگیراوە و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە، ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە ئەرکەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق…
Total
0
Share