ترەمپ: هێرشەکانی داهاتوو خراپتر دەبن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێش ئەوەی هەموو شتێک بە هەڵەدا بچێت، پێویستە ئێران بگاتە رێککەوتن، چونکە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی داهاتوو، بەهێزتر دەبن.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “دەرفەت لەدوای دەرفەتمان بە ئێران دەدا، بۆ ئەوەی رێککەوتنێک ئەنجامبدات، بەڵام چەندە هەوڵماندا، نەیانتوانی ئەو رێککەوتنە بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکا بەهێزترین کەرەستەی سەربازی لە جیهاندا دروستدەکات و ئیسرائیلیش زۆرێک لەو چەکانەی هەیە و دەزانن چۆن بەکاریانبهێنن”.

لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، “کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هێرشەکانی داهاتوو کە پێشتر پلانیان بۆ دانراوە، بەهێزتر دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایانی کەشوهەوا: هەردوو دوورگەی ماڵدیڤ و کیریباتی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

زانایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە دوورگەکانی کیریباتی و ماڵدیڤ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەلێکسی کۆکۆرین،…
Total
0
Share