شوێنگرەوەی سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاسداران دیاریکرا

بە بڕیاری رێبەری باڵای ئێران، شوێنگرەوەی سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاسداران دیاریکرا.

بەپێی میدیاکانی ئێران، بە بڕیاری عەلی خامنەیی، حەبیبوڵڵا سەیاری، وەک شوێنگرەوەی محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای پاسداران، هەڵبژێردرا.

هەر بە بڕیاری خامنەیی، ئەحمەد وەحیدی وەک شوێنگرەوەی حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، دیاریکرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەریەکە لە محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای پاسداران و حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر تاران، کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی ئێران: ئەمریکا لەکاتی بۆردومانکردنی وێستگەی فۆردۆ چەکی ئەتۆمیی تاکتیکیی بەکارهێناوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا لە کاتی بۆردومانکردنی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ، “چەکی ئەتۆمیی تاکتیکیی” بەکارهێناوە.…
Total
0
Share