حکومەتی ئێران: دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێمە یاریکردنە بە کلکی شێر

تاران-ی پایتەختی ئێران

حکومەتی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “تۆڵە نزیکە و ئێران کۆتایی چیرۆکەکە دەنووسێتەوە”.

بەیانی ئەمڕۆ حکومەتی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجامدانی ئەو هێرشانە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاماژەیە بۆ ترسی ئەوان لە توانای ئێران و باوەڕبوون و بەرگریکردنی لە پرۆژەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران یاریکردنە بە کلکی شێر، تۆڵەی ئێران لە ئیسرائیل نزیکە و راستە ئێمە شەڕەکەمان دەستپێنەکرد، بەڵام کۆتاییەکەی دەنووسینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share