حكومەتی عێراق روونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق هەواڵی كشانەوەی بەشێك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكای لە بەغداد پشتڕاستكردەوە و دەڵێت، “باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەشێك لە كارمەندە ناپێویستەكانی دەكشێنێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “بڕیارەكەی ئەمریكا پەیوەندیی بە چەند ڕێكارێكەوە هەیە كە لە ناوچەكەدا دەیانگرێتەبەر”.

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق خۆی ئامادەدەكات بۆ چۆڵكردن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share