وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم: پڕۆژەی “هەژماری من” دەستکەوتی گەورەی هەبووە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پڕۆژەی هەژماری من کە ساڵێک بەسەر راگەیاندنیدا تێپەڕبووە تەنها لەم ساڵەدا دەستکەوتی گەورەی بەدەسهێناوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، دەستکەوتەکانی ئەمساڵی پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکردنی زیاتر لە 220 هەزار مووچەخۆری حکومی بووە.

هاوکات، کارەکانی پڕۆژەکە لە 7 شاری هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و کارتی بانکیی بۆ زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆران گەڕاوەتەوە و چەندین بانکی ئەهلی بەشدارییان کردووە لە داهاتوودا زیاتریش بەشداردەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی: پێشێلکاریی یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەدا کراوە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێشێلکاریی یاسایی لە کۆنگرەدا کراوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەیەکی تەندروست…
Total
0
Share