بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک بنکەی پۆلیسی قوشتەپە کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دەستڕێژی گوللەی لێکرا و کوژرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک بنکەی پۆلیسی قوشتەپە کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دەستڕێژی گوللەی لێکرا و بە شەش گوللە کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان هۆکاری کوشتنەکە بەهۆی کێشەیەکەوە بووە کە مێژووەکەی بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ئاشکراشیکرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کەسوکاری کوژراوەکەوە دەستمان کەوتووە، ” کوژراوەکە دوو ساڵ لەمەوبەر منداڵی بکوژی کردووە بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە، بەهۆیەوە بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکراوە، دواتر ئازادکراوە و سوڵحی عەشایەری بۆ کراوە و زیاتر لە سێ دەفتەر دۆلاریشی بە کەسوکاری کوژراو داوە، بەڵام ئەم بەیانییە باوکی منداڵەکە دەستڕێژی گوللەی لێکردووە و کوشتوویەتییەوە”.