ئاگرەكەی شاخی دەلوجە لە قەرەداغ کۆنتڕۆڵکرا

قائیمقامی قەزای قەرەداغ رایگەیاند، ماوەی چەند کاتژمێرێکە توانراوە ئاگرەکەی شاخی دەلوجە کۆنتڕۆڵبکرێت و تا ئێستاش هەڵینەداوەتەوە.

شیرین مەحمود قائیمقامی قەرەداغ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا ئاگرەکەی چیای دەلوجە بە تەواوی کۆنتڕۆڵبکرێت و خۆشبەختانە تا ئێستاش هەڵینەداوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە تیمەکان رووبەڕووی سەختیی زۆربوونەوە، بەهۆی ئەوەی رەشەبا بوو، لە هەر لایەکەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵدەکرا لە لایەکی دیکەوە سەریهەڵدەدایەوە.

وتیشی، ئاگرەکە زیانی گیانیی بەدواوە نەبووە، بۆ زیانە ماددییەکان و دیاریکردنی ئەو رووبەرەی کە سووتاوە چاوەڕێی راپۆرتی بەرگریی شارستانین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێگەنادەین هیچ کەسێک سروشتی گۆیژە بشێوێنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمە‌بە‌ستی پاراستنی سیمای جوانی شاخی گۆیژە‌ چە‌ند سەکۆیەکی کۆنکرێتییان تێکداوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share