پەرلەمانی كوردستان كۆچی گەنجان تاوتوێدەكات

پەرلەمانی كوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و تیایدا دوو پرۆژەیاسا و دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات تاوتوێبكات.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم كە پێشتر لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوكرایەوە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە‌یاسای په‌روه‌رده و خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.

هاوکات خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.

بەشێكی دیكەی دانیشتنەكە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات و وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاماژەی پێکردووە وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لەسەر ئەم پرسە لە پەرلەمان ئامادە دەبن.

هەروەك بیرۆكەی پەرلەمانتارێك دەربارەی (ڕەخساندنی هەلی كار) بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكە دەبێت.

دەقی بەرنامەی كار:

بابەتی پێشتر

دوای ئەوەی قاچی شكا.. ترەمپ هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بایدن دەخوازێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى: له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان

سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، لیژنەیەکی بەدواداچوون لەسەر ئاستی زانکۆ…