ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق کۆدەبێتەوە.
نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆی بەغداد، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئاشکراشیکرد، پێشبینیدەکرێت محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و کارەکانی یونامی راپۆرتێک پێشکەش بکات.