کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەگەری کەمێک نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەو ناوچانە، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێك: دەبێت پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکان بەردەوام بێت

پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، سیناتۆرێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، دەبێت پشتیوانیی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ هاوپەیمانە کوردەکان بەردەوام بێت.…
Total
0
Share