دەرماڵەیەك دەبڕدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بۆ مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئاب ئەو مووچەخۆرانەی لە خوێندنگەكاندا دەوامدەكەن جگەلە پاسەوان و باخەوانەكان دەرماڵەی هاتوچۆكەیان دەبڕدرێت.
ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،
بۆ مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئاب ساڵانە بەپێی ڕێنمایی دارایی دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستا و فەرمانبەران و یەكەی ئیداریی كە لە خوێندنگەكاندا دەوامدەكەن جگەلە پاسەوان و باخەوانەكان دەبڕدرێت.

ئاشكرایكرد، دەرماڵەكە بۆ ناوشار بڕی 20 هەزار دینار خەرجدەكرێت و بەپێی شوێنی جوگرافیاش بۆ ناوچەكانی دەرەوە دەگۆڕدرێت كە ساڵانە لە پشووی هاویندا دەرماڵەی هاتوچۆ دەبڕدرێت.

بابەتی پێشتر

نهێنی درێسە جیاوازەکانی ڕیاڵ و یوڤێ چی بوو؟

بابەتی دواتر

دێمبیلی گۆڕاوە و ژووری جلگۆڕینی سەرسام کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share