گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە رۆژانی جەژندا پێشوازیمان لە زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، پێشوازییان لە زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە و پێشوازییان لە زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر کردووە، کە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی جەژندا، چوار هەزار و 333 گەشتیار لە پارێزگاکەدا ماونەتەوە.

دەشڵێت، “تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان، توانیویانە 86 ئاگادارکردنەوە بۆ چەند شوێنێکی گەشتیاری بکەن و حەوت شوێنی گەشتیارییش، سزابدرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند. بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بەشی…
Total
0
Share