سبەینێ پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی سنووری سلێمانی دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی / سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگرون، بڵاویکردەوە، ئاگاداری جوتیاران دەکەینەوە سبەی سێشەمە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم بۆ وەرزی 2025، دەستپێدەکات، ئەمساڵیش وەک ساڵی رابردوو گەنم وەرگرتن بە ناوچە ناوچەیە.
دەشڵێت، داواکارین لە جوتیاران رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
1- سبەی تەنها جوتیارانی سنووری هەردوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروون و تانجەرۆ(عەربەت) گەنمەکانیان بێنن جگە لە جوتیارانی ئەو دوو بەشە کشتوکاڵییە هیچ جوتیارێک لە بەشە کشتوکاڵییەکانی دیکە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان رانەگرن .
2- جوتیاران ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان بە یەک ریز راگرن و دەبێت سەرجەم ئوتومبێلەکان پڕبن لە دانەوێڵە، بە پێچەوانەوە باج بە دوو ریز و بە هیچ ئۆتۆمبێلێکی بەتاڵ و نیوە نادرێت .
3- تراکتۆرەکان لای دیواری سایلۆوە بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەکەی پیرەمەگروون بە یەک ریز بوەستن و پێویستە دانەوێڵەیان پێبێت بە پێچەوانەی رێنماییەکان باج بە هیچ تراکتۆرێک نادرێت.
4- بۆ هەر بارهەڵگرێک پێویستە تەنها شۆفێری بارهەڵگرەکە بێتە ژوورەوە بۆ راییکردنی مامەڵەکان هیچ بارهەڵگرێک نابێت لەیەک کەس زیاتری لەگەڵ بێت .
5- وەک تێبنیکراوە، خاوەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە پلێت و ئاسان بۆدیی گەڵابەکانیان بەرزکردووەتەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی زیاتری لێباربکرێت، بۆیە هەر بارهەڵگرێک بەشێوەیەک بەرزی کردبێتەوە کە ئامێری راکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگاتە بنی بۆدییەکە، گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت .
6- داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان تەنها لەو بارهەڵگرانە باربکەن کە خۆیان هەڵیدەڕێژن واتە قلابن، بە پێچەوانەوە گەنمیان لێوەرناگیرێت .