منداڵێكی دوو ساڵان لە كەركوك بەهۆی خواردنی ژەهرەوە گیانیلەدەستدا

منداڵێكی دوو ساڵان لە شارۆچكەیەكی سەر بە كەركوك گیانیلەدەستدا، كەسوكارەكەی دەڵێن، پێشتر ژەهری خواردووە.

لە گوندی سمایل بەگی سەر بە شارۆچکەی شوانی سنووری کەرکوک، ئەمڕۆ منداڵێك بەناوی (لارین کامەران یابە) تەمەن دوو ساڵ گیانیلەدەستدا.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێیراگەیاندین، کەسوکارەکەی دەڵێن مانگ و نیوێک بەر لە ئێستا ژەهری مێروولەی خواردووە.

بەوتەی ئەوان کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە، لەوێ پێیانوتوون تەندروستی زۆر خراپە، بۆیە کەسوکاری بەپەلە گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی، بەڵام بەر لە گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

دوای پشکنین بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی “پزیشکەکان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە منداڵەکە ژەهراوی بووە” وەك ئەوەی پەیامنێرمان لە زاری كەسوكارییەوە گواستیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیدگای قوباد تاڵەبانی لە ململانێی ئەمریکا و ئێراندا و پاراستنی کورد

لە نێوەندی ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکەدا، شارەزایانی سیاسی دەڵێن، وتەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای وێستگەیەکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی وێستگەی رزگاری-شاری جوان چارەسەرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای…
Total
0
Share