لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی دوکان رایگەیاند، “رێگە بە داغڵبوونی ماتۆڕسکیلی تۆمارنەکراو بۆ شارۆچکەی دوکان نادەین”.
کۆسرەت عەبدوڵا، لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی دوکان، رایگەیاند، لەدەروازەی شارۆچکەی دوکانەوە مەفرەزەکانی ھاتوچۆ رێگری لە داغڵبوونی ماتۆڕسکیلی تۆمارنەکراو و ئەو ماتۆڕسکیلانەش دەکەن کە شۆفێرەکانیان مۆڵەتیان نییە.
وتیشی، ھەندێک لە گەشتیارە عەرەبەکان و هاوڵاتییان بە ماتۆڕسکیل ھاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکان و رێگەیان پێدراوە، چونکە کەرەستەی خۆپارێزییان بەکارھێناوە و ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمارکراوە و شۆفێرەکانیش مۆڵەتی شۆفێریکردنی ماتۆڕسکیلیان ھەیە.