پۆلیسی سلێمانی: گەنجێک 123 گەڵا و ئایفۆن 17ـیەکی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی

گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بڕی 123 گەڵا پارە و ئایفۆنێکی جۆری 17 دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵ، بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی بەنداوی دەربەندیخان دەکات و لەوێ بە هەڵە بڕی 12300 دۆلار (123 گەڵا) و بڕێک پارەی عێراقی و مۆبایلێکی جۆری ئایفۆن 17 بەهەڵە دەخاتە ناو ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە.

ڕاشیگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 26ی ئازاری 2026) گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی (کاوان شێخ حەکیم سۆڵەیی) پاش ئەوەی کە پارەکەی بینیوە لە چەکمەجەی ئۆتۆمبێلەکەیدا، هەواڵیدا بە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان و پارە و مۆبایلەکەی ڕادەستی نوسینگەکە کرد، پاشان پارە و موبایلەکە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەفربارین سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیەندرا

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی…
Total
0
Share