لەناو پارکی هەواری شار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو پارکی هەواری شار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەم ئێوارەیە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس لەناو پارکی هەواری شار بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە شوێنێکی بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە، پێنج درەخت شکاونەتەوە و زیانی ماددیی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە لە رۆژنامەی…
Total
0
Share