لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە ئاكرێ كەسێك برینداربوو

بەیانیی یەكەم رۆژی جەژن لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە قەزای ئاكرێ كەسێك برینداربوو.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، رووداوەكە لە سەنتەری قەزای ئاكرێ بووە و رووداوەكەش لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانی هاتوچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوەكە كردووە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گواستنەوەی عێراق لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانیدایە

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی پەیوەست بە بڕیارەكەی توركیایە. كاروان یاروەیس، ئەندامی…
Total
0
Share