ڕوونکردنەوەی هاتوچۆی کۆیە لەسەر دەستگیرکردنی کارمەندێکیان لەلایەن دادوەرێکەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە، لەسەر دەستگیرکردن و ڕاگرتنی کارمەندێکیان ڕایگەیاند، “پۆلیسێکی هاتوچۆ و دادوەرێک لێکتێنەگەیشتن لەنێوانیاندا ڕوویداوە و دواتر لەسەر ئەوە کارمەندەکەمان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕاگیراوە”.

هاتوچۆی کۆیە لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بازگەی تۆپزاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، لەکاتی دانانی بازگە و لێپرسینەوە لە شۆفێران دادوەرێک لە بازگەکە دەبێت و لەکاتی قسەکردن و گفتوگۆکردنی کارمەندمان بەناوی ( ڕێپێدراوی ھاتوچۆ – محەمەد عەبدولڕەحمان ) لێكتێنەگەیشتن لەنێوان کارمەندی ناوبراو و دادوەرەکە ڕوویداوە و بەھۆیەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کارمەندەکە ڕاگیراوە و ئەمڕۆ دووشەمە بەھەوڵی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە کارمەندەکەی هاتوچۆ ئازادکرا”.

دوێنێ کارمەندێکی هاتوچۆ لەکاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی داواکاریی گشتیی کۆیە، دەمەقاڵێ لەنێوان ئەو دوو کەسەدا دروستبووە و دواتر ئەو دادوەرە کارمەندەکەی هاتوچۆی ڕاگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربارەی جوڵەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هیج جوڵه‌ پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه ‌و دەشڵێت، ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش‌ له…
Total
0
Share