بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ كامەرانییان بۆ دەخوازم”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، نیگەرانم لەوەی مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەكانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێكی گەورەیە كە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەشبكرێن.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، دڵنیابن دوای جەژن هەوڵەكانمان چڕتردەكەینەوە تاوەكو تەواوی بەربەستەكان لابدەین و بەهەر رێگایەك بێت دەرچەیەك بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە گەورەیە بدۆزینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share