دوای سێ جار لە وەستانی دڵی، ژیان بۆ گەنجێک گەڕێندرایەوە

لە گەرمیان، دڵێکی سێ جار وەستاوی گەنجێکی تەمەن 24 ساڵان بوژێندرایەوە.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە قەزای کەلار، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گەیاندنی گەنجێکی لە دایکبووی ساڵی 2000 بۆ فریاکەوتنی شەھید ھەژار، سێ جار دڵی لە لێدان کەوت، پاش کاتژمێرێک لە کارکردن و شێلانی دڵ، کارمەندانی نەخۆشخانەکە توانییان دڵی ببوژێننەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، گەنجەکە سێ کاتژمێر لە فریاکەوتن ماوەتەوە تاکو باری تەندروستی جێگیر ببێت و دواتر لەبەر نەبوونی بەشی چاودێری ورد لە گەرمیان رەوانەی سلێمانی کرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی گەنجەکە جێگیرە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە. قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، لەدوای داواکاریی ژینگە پارێزان و هاوڵاتییان،…
زیاتر ببینە

ئەحمەد کەرکوکی: بە تێپەڕاندنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، ناکۆکیی رەگەزی و نەتەوەیی نامێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بە تێپەڕاندنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، ناکۆکیی رەگەزی و نەتەوەیی…
Total
0
Share