تەندروستیی عێراق: 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ئەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رایگەیاند، “لەئەمساڵدا 14 حاڵەتی توشبوون و دوو حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون، لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 6 حاڵەت لە پارێزگای زیقار، 4 لە کەرکوک، و یەک حاڵەت لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغداد، موسەنا، بەسرە و نەینەوا تۆمارکراون”.

باس لەوەشدەکات، “ئەو دوو حاڵەتەی گیانلەدەستدان کە تۆمارکراون لە پارێزگای کەرکوک بوون، کە یەکێکیان کارمەندی تەندروستی بووە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەش دەڵێت، “زۆرینەی تووشبووەکان ئاژەڵدارەکانن، ئەگەر حاڵەتەکان زوو دەستنیشان بکرێن زووتر چارەسەردەکرێن”.

سەیف بەدر، داوا لە هاوڵاتییان دەکات، “هەر نیشانەیەکی ئەو نەخۆشییەیان تێدا دەرکەوت بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ ئەوەی چارەسەربکرێن”.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدراوە و هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت…
Total
0
Share