پێشبینییەکانی کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن راگەیەندرا

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژنی راگەیاند و ئاشکرایکرد، پلەی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەرزتر دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share