ڤێتنام بڕیاری سنووردارکردنی منداڵبوونی هەڵوەشاندەوە

دوای ئەو دابەزینەی لە گەشەی دانیشتووان بەخۆیەوە بینی، ڤێتنام بڕیاری سنووردارکردنی ژمارەی منداڵی لە خێزاندا هەڵوەشاندەوە.

لە چەند ساڵی رابردوودا حکومەتی ڤێتنام لەدایکبوونی زیاتر لە دوو منداڵی لە خێزانێکدا قەدەغەکردبوو.

بەهۆی بڕیارەکەوە ساڵ بۆ ساڵ ژمارەی لەدایکبوون لە وڵاتەکەدا کەمیکرد بە شێوەیەک ساڵی رابردوو تێکڕای لەدایکبوونی منداڵ لە هەر خێزانێکی ڤێتنامیدا بۆ 1.91 بوو، کە ئەمە کەمتربوو لەو ئاستەی دانرابوو.

بەهۆی لێکەوتە مەترسیدارەکانی بڕیارەکەوە، حکومەتی وڵاتەکە بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، “پێویستە دایک و باوک خۆیان بڕیاربدەن ببنە خاوەنی چەند منداڵ”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ فەرمانی گەمارۆیەکی درێژخایەنی بۆ سەر ئـ.ـێران دەرکردووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە یاریدەدەرانی کردووە خۆیان…
Total
0
Share