نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەتوانرا هیچ بەڵێنێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم وەربگیرێت.

موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سودانی پێیوتین ناتوانین دڵنیاییتان بدەمێ پێش جەژن مووچە بنێرم، چونکە ئەوەی تا ئێستا پارەمان ناردووە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆم بووە و لەوە زیاتر ناتوانم ئەو بەرپرسیارێییە هەڵگرم، چونکە ئەرکی منە بەرگریی لە مافی هەموو عێراقییەکان بکەم.

باسیلەوەشکرد، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سودانی ناوبراو جەختیکردەوە، کە هەرێم پابەندنییە بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە تەوتین، ناردنی داهاتی ناوخۆ، کێشەی دەروازە سنوورییەکان، فرۆشتن و بەتاڵانبردنی نەوت، ناتەواوی لە لیستی مووچەدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی بەڵێنیدا هاوکاریی تەواو بکات، خۆشی داوای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی کردووە کە روونکردنەوەیەکی دیکەیان بداتێ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هیچ گرنگی بەو موزایەدانە نادات کە دەکرێن، چونکە ئەمە بەرپرسیارێتییە و لە ئاست بەو بەرپرسیارێتییەدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share