ئێران سنوورەكانی لەگەڵ عێراق بە ڕووی زیارەتكاراندا داخست

حكومەتی ئێران بۆ ماوەیەكی كاتیی سنوورە وشكانییەكانی لەگەڵ عێراق بە ڕووی زیارەتكاراندا داخست.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ئەمڕۆ هەینی بۆ ماوەیەكی كاتيی سنوورە وشكانییەكانی لەگەڵ عێراق داخست و تائێستا هۆكارەكەشی ئاشكرانەكراوە.

داواش لەسەرجەم ئەم زیارەتكارانە كراوە كە لە ئێستادا لە شاری كەربەلان لەگەڵ تەواوكردنی ڕێوڕەسمەكانیان بەپەلە بگەڕێنەوە و شوێن بۆ زیارەتكارەكانی دیكە چۆڵبكەن.

هاوكات سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانیش ڕاگەیاند، “هاتنی زیارەتكاران لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە تاوەكو ئێستا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
Total
0
Share