3ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی پاسکیل دەستنیشانکراوە.
زۆرێک لە خەڵکی لەپاڵ سوودە تەندروستییەکانی، وەک حەز، خولیا و چێژوەرگرتن پاسکیل بەکاردەهێنن.
پاسکیلسواری یەکێکە لە چالاکییە جەستەییەکان کە سوود بە بەکارهێنەرەکەی لە هەموو تەمەنێکدا دەگەیەنێت. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەڵێت، پێکهاتەی شارستانیی سەلامەت بۆ پیادە و پاسکیلسواران ێگایەکە بۆ یەکسانی، بەتیابەت بۆ خەڵکی هەژاری شارەکان کە توانای خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی تایبەتیان نییە.
رۆیشتن بە پێ یان پاسکیلسواری یارمەتیی کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، هەندێک شێرپەنجە و شەکرە دەدەن، جگە لەوەی بژاردەیەکی تەندروستن لەڕووی تێچوونەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی.
لەلایەنی پاراستنی ژینگەوە، دابینکردنی پێداویستییەکانی پیادە و پاسکیلسواران وەک بەشێکی گرنگ سەیردەکرێت کە ئامانج لێی یارمەتیدانی گەشەی دانیشتووان و رێگرییە لە بەرزبوونەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لە شارەکاندا، هەروەها باشترکردنی کوالێتیی هەوا و سەلامەتیی رێگاوبانەکان.