کاتی ناردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە، بەغداد بەشێوەی پێشینە (سلفە) پارەی مووچە دەنێرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغداد بڕیاری وایە، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە، بەشێوەی پێشینە بڕێك پارە بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، نابێت ئەو پارەیەی بەغداد بۆ هەرێم دەینێرێت، وەك قەرز بنێردرێت، بەڵكو دەبێت وەك پێشینە بێت و هەرێم پشكی خۆی لە بودجەی گشتیی عێراق و لەم پشكەدا هەیە.

لە سەرەتای مانگی شەشداین و لە جەژنی قوربان نزیکدەبینەوە، بەڵام تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share