سبەینێ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

سبەینێ پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرانسەری وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق بەڕێوەدەچێت و لە کاتژمێر 7:00 ی بەیانی دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا دەکرێنەوە و تا کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە بەسەر هەشت هەزار و 703 بنکە و 39 هەزار و 285 وێستگەدا دابەشبوون.

بۆ پرۆسەی دەنگدانی ئەمساڵ دەنگدەر تەنها بە کارتی دەنگدانی بایۆمەتریی دەتوانێت بەشداریی لە پرۆسەی دەنگداندا بکات، ئەگەر لە رێگەی ئامێری پەنجەمۆری ئەلیکترۆنییەوە نەتوانرا پەنجەمۆری بناسرێتەوە، ئامێری ناسینەوەی روخسار بەکاردەهێنرێت کە لەسەرجەم وێستگەکانی دەنگدان بەردەست دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی چارەنووسازە بۆ ئایندەی مافە دارایی و ئابورییەکانی هەرێم و پارێزگاکان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە دەرەنجامە گرنگەکانی سەرژمێری گشتی لە عێراق…
Total
0
Share