دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە لە ساڵی 2020ـدا کوژراوە و لە شوێنیدا، کۆپی، یان رۆبۆتێک دانراوە.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social نووسیویەتی، ئەم جۆ بایدن-ەی ئێستا، تەنها رۆبۆتێک، یان کۆپییەکی بایدنە رەسەنەکەیە، بەڵام رەسەنەکە لە ساڵی 2020 کوژراوە و لەئێستادا لە ژیاندا نەماوە.
میدیا ئەمریکییەکان باسلەوەدەکەن، پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، پەیوەندی کراوە بە کۆشکی سپی بۆ پشتڕاستکردنەوەی، بەڵام وەڵام نەدراوەتەوە.
ترەمپ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، چەندینجار و بە ئاشکرا، دژایەتیی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای کردووە، بەڵام لەم هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social چەند پۆستێک کراوە، کە دواتر ترەمپ رەتیکردووەتەوە ئاگاداری ئەو پۆستانە بووبێت.