وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی کردەوە.
فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی سەرچاوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ئەوانەی دەیانەوێت لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دابمەزرێن دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای پەسەندکردنی خشتەی بودجە، رێککارەکانی دامەزراندنیان تەواودەکرێت.