وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەی نەوت ڕانەگیراوە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەناردەی نەوت ڕانەگیراوە.

سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی یەکێک لە کشتییەکان بە درۆن کرابووە ئامانج، هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی وڵات بەردەوامە و ڕانەگیراوە.

دەشڵێت، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگیرانی هەناردەی نەوت دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ کەناڵی جەزیرە لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، درۆنێک خۆی کێشاوە بە کەشتیەکی نەوتهەڵگردا لە بەندەری بەسڕە و بەوهۆیەوە پڕۆسەی بارکردنی نەوتی خاو لە سەرجەم پێگە و بەندەرەکانی عێراقدا ڕاگیراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share