هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، پاش رێکەوتی 2025/6/6، کامێراکان لەسەر دوو شەقامی سەرەکیی شارەکە، سەرپێچی تۆماردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، هەتاوەکو رێکەوتی 2025/6/6، دوای کاتژمێر 12ـی شەو، هەردوو کامێرای سووڕانەوەکانی (40 مەتریی عەشتار) و (100 مەتریی جەودەت ئەسعەدی) سەرپێچیی سووڕانەوەی پێچەوانە تۆماردەکەن بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست).

دەشڵێت، لەدوای ئەم رێکەوتەوە، ئەو کامێرایانە بەشێوەی هەمیشەیی سەرپێچییەکان تۆماردەکەن .

داواش لە شۆفێران دەکات، “بەهیچ جۆرێک سووڕانەوە بە ئاراستەی پێچەوانە ئەنجامنەدەن، بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و شۆفێرانی دیکە نەخەنە مەترسییەوە و دووربن لە سزای پێبژاردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك لەبارەی پەرتەوازەیی كوردەوە هۆشداریدەدات

پەرلەمانتارێكی كورد داوادەكات بۆ پرسە چارەنووسسازەكانی داهاتوو گفتوگۆی نێوان لایەنەكان دەستپێبكاتەوە. كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share