کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە، خێرایی با زیاددەکات و لە ئەنجامدا، خۆڵ دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بە (2–4) پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لە کاتەکانى ئێوارەدا، لە ئەنجامى زیادبوونى خێرایى با، کاریگەریى ئەم تۆز و خۆڵە لە ناوچە دەشتاییەکان زیاتر دەبێت .
دەشڵێت، پلەی گەرمی بەراورد بە دوێنێ، بە (2-4) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.
پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی