لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو لە شوێنە گشتییەکان 337 سەرپێچی تۆمارکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، مانگی رابردوو تەنها هەشت شوێنکار داخراوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویانکردووەتەوە، مانگی رابردوو لە سلێمانی نزیکەی 41 تۆن خۆراک، کەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراوە و هەشت شوێنی کارکردنیش داخراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، چوار هەزار و 805 سەردانیان لە سنووری شاری سلێمانی، بۆ بازار و شوێنە گشتییەکان ئەنجامیانداوە و 337 سەرپێچییان تۆمارکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها لە مانگی یەکدا، 5 حاڵەتی دادگاییکردن تۆمارکراوە و هەشت شوێنکار بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنماییانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت پەرلەمان پرسی یەكەمەكان و مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست یەكلابكاتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوادەکەن بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیادبکرێت، لەبارەی  چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکانی…
زیاتر ببینە

سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بدرێت

سبەی چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی زانیارییەکان گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی ئەو مووچەیەوە دەکرێت…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: زیاتر لە 60%ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زیاتر لە %60ی ئەو گەڕەکانەی بێئاوبوون ئاویان وەرگرتووە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share