قەتەر و سعودیە مووچەى مووچەخۆرانى سوریا دابیندەکەن

هەردوو وەزارەتى دەرەوەى قەتەر و سعودیە بڕیاریاندا هەماهەنگیی دارایى بکەن بۆ خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى سوریا لە قۆناغى گواستنەوەدا.

رۆژنامەى “The Daily Times” بڵاویکردەوە، وەزارەتەکانى دەرەوەى قەتەر و سعودیە بە رەسمى ئیدارەى ئەمریکایان ئاگادارکردووەتەوە کە بەرپرسیارێتیی خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى حکومیی سوریا لە قۆناغى داهاتوودا لەئەستۆدەگرن.

ئەمەش دواى لابردنى سزاکانى سەر دیمەشق بە بڕیارى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا.

بەپێى راپۆرتى رۆژنامەکە ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەى پاڵپشتیی وڵاتانى کەنداوە بۆ ئەو قۆناغى گواستنەوەیەى ئەحمەد شەرع، سەرۆکى نوێى سوریا سەرپەرشتى دەکات، لە پاش رووخانى رژێمى پێشووەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حکومەتی وڵاتەکە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل. میدیاکانی ئێران…
Total
0
Share