بەیانی ئەمڕۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەکانییەوە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەستیانپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداریی زیاتر لە 115 هەزار خوێندکاری قۆناغی 12 ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەکانییەوە تاقیکردنەوە گشتییەکان لە هەرێم دەستیانپێکرد.
بۆ تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە دوو هەزار و 17 هۆڵی تاقیکردنەوەی ئامادەکردووە.
بۆ دوورگرتنی خوێندکاران لە هەر جۆرە گزیکردنێک بەپێی بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە رۆژانی تاقیکردنەوەکاندا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێم رادەگیرێن، هەر خوێندکارێکیش گزی بکات تەواوی ساڵەکەی بە کەوتوو بۆ هەژماردەکرێت.