بڕیارێک لە بەرژەوەندیی سەدان دامەزراوی نوێ دەرچوو

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردەوە، گرفتی سەدان خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا چارەسەرکرا کە وانەبێژبوون و کراونەتە گرێبەست.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا چارەسەرکرا، کە وەک گرێبەست فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەرچووە و پێشتر وانەبێژبوون.

ئاماژە بەوەشکرا، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندىدا لەسەر ئەوەى ئەوانەی کە بە گرێبەست دامەزراون وەک وانەبێژ و لە ئێستادا قوتابى و خوێندکارى خوێندنى باڵان ماستەر یاخود دکتۆرا، مافیان پارێزراو دەبێت و لە خوێندن بەردەوام دەبن تاکو تەواوکردنى قۆناغى خوێندنەکەیان.

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، دواى تەواوکردنى خوێندنەکەیان رێکارەکانى بە گرێبەستکردن و دەستبەکاربوونیان بۆ ئەنجامدەدرێت بەو مەرجەى بەکردارەکى وانەبێژبووبن و مەرجەکانى دامەزراندیان بە گرێبەست تێدابێت، واتە لە یەک کاتدا هەردوو مافى خوێندن و دامەزراندنیان پارێزراو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوتی لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوت…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخمان بۆ ژنێک ئەنجامدا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چاندنی مۆخمان بۆ ژنێک ئەنجامدا، کە ئەگەر…
Total
0
Share