کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ پلەی گەرمی (3-4) پلە بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بە (3-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share