وەزارەتی كارەبا: پڕۆژەی ڕووناكی گەیشتە زیاتر لە یەك ملیۆن هاوڵاتی

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت،پڕۆژەی رووناكی گەیشتە زیاتر لە یەك ملیۆن هاوڵاتی.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی هەوڵەكان بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری لە رێگای پڕۆژەی رووناكی، وەزارەتی كارەبا دەستیكردووە بە دابینكردنی كارەبای نیشتمانیی 24 كاتژمێری بۆ چەند ناوچەیەك لە سەنتەری هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك بەشێوەیەك لەم هەنگاوەدا ژمارەی هاوڵاتییانی سوودمەند لە كارەبای 24 كاتژمێری پڕۆژەی ڕووناكی دەگاتە زیاتر لە یەك ملیۆن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند مانگی رابردوو كۆمەڵێك ناوچەی دیكەی هەولێر، سلێمانی و دهۆك سوومەندبوون لە پڕۆژەی رووناكی و كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ گفتوگۆ لەبارەی ڕێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی دەكات

بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆ بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەبارەی بڕیاری ڕێکخستنەوەی یەکەی پاسەوانی گفتوگۆبكەن، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانیش…
Total
0
Share