دەزگای مین: هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە

بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کارەکانیان دروستکردووە.

تالیب خالید، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تیمەکانمان بەردەوامن لە کاروچالاکییەکانیان، تەنیا لە کاتی بارانباریندا کاروچالاکییەکانمان دەوەستێت، ئەو رۆژانەی کەشەکە ئاساییە، کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە دەستدەکەین بە کارەکانمان و تاوەکو درەنگانی رۆژەکە و تیمەکانمان سەرقاڵی پاکسازی دەبن”.

وتیشی، “وەک چۆن قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر زۆرێک لە سێکتەر و جومگەکان دروستکردووە، ئەمە کاریگەریشی لەسەر کارەکانی ئێمە دروستکردووە، بەڵام لە کارکردن نەوەستاوین”.

باسی لەوەشکرد، “پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بە بڕیارێک بەشی زۆری هاوکارییەکانی بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە جیهاندا بڕی و نەیهێشت، ئەم بڕیارە کاریگەریشی لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکردووە، بەتایبەت لەسەر ئێمە و هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئێمە زۆر کەمبووەتە، ئەوەش کاریگەریی لەسەرمان دروستکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی تەقەكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسیان بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی…
زیاتر ببینە

مانگرتنی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە هەزار تۆن خۆڵ و خاشاکی لە کەلار کۆکردووەتەوە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاشکرایدەکات، بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، خۆڵ و…
Total
0
Share