کشتوکاڵی هەرێم: زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون”.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند، “وشکەساڵیی سەرتاسەریمان نەبووە، بەڵام زۆربەی نیشانەکانی دەرکەوتوون، بەجۆرێک کە نیوەی بەرهەمی دانەوێڵە سەوز نەبووە، ئاوی ژێر زەوی، بەنداوەکان کەمیکردووە و بەشێک لە کانییەکان وشک بوون، ئەمانە گرنگترین ئەو نیشانانەن کە دەرکەوتوون”.

وتیشی، “ئەو بارانەی لە ماوەی رابردوو باری، هیچ سوودێکی بۆ بەرهەمی کشتوکاڵ و دانەوێڵەکان نەبوو، چونکە ئێستا کاتی دروێنەیانە”.

باسی لەوەشکرد، “پێداچوونەوە بە بەرنامەی خاک و ئاودا دەکەین، ژمارەی بەنداوەکان زیاد دەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا لەبارەی بەکارهێنانی ئاو هۆشداریی زیاتر بە هاوڵاتییان و جوتیاران دەدرێت، بۆ سیستمی دڵۆپاندن، رێگەی کشتوکاڵی زیرەک بەکاردەهێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە زانكۆكان رۆڵی زیاتر ببینن لە گەشەپێدانی هەرێم و لەگەڵ پێویستی بازاردا زیاتر خۆیان بگونجێنن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئوردن بە سەرۆكایەتیی دكتۆر مەئمون…
Total
0
Share