نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مامۆستایان

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی 2025ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت، چونکە مووچەی ئەو توێژە لەسەر داهاتی ناوخۆیە و هیچ پەیوەندیی بە هات و نەهاتنی مووچەوە نییە لە بەغداد.

وتیشی، مامۆستایانی گرێبەست داواکارن ئەو دوو مووچەیەیان بۆ خەرجبکرێت و پەیوەست نەکرێت بە مووچە نەهاتووەکانی فەرمانبەرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە لە بارەی موچەوە پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان لەسەر دواکەوتنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەڵێنیانداوە کە موچەی موچەخۆرانی وەزارەتەکەیان نافەوتێت. شۆڕش ئیسماعیل،…
Total
0
Share