ئاگر دارستانەکانى کەنەداى گرتەوە و زیاتر لە 17 هەزار کەس گوازرانەوە

ئاگرێکى بەهێز دارستانەکانى کەنەداى گرتەوە و دەسەڵاتداران دەڵێن زیاتر لە 17 هەزار کەس لە کەرتى مانیتوبا-ى ناوەڕاستى وڵات گوازراونەتەوە.

بەهۆى قەتیسبوونى گەرماوە، ساڵانێکە کەنەدا رووبەڕووى دیاردەى سروشتىى توند دەبێتەوە، لەنێویشیاندا ئاگرى گەورە. وڵاتەکە لە ساڵى 2023دا خراپترین رووداوى سووتانى دارستانەکانى بەخۆیەوە بینى.

مانگى رابردووش نزیکەى 200 هەزار هێکتار دارستان زیانى پێگەیشت.

لە ئێستاشدا 134 ئاگرکەوتنەوە لە ژمارەیەک لە کەرتەکاندا هەن، لە نێویشیاندا ئۆنتاریۆ، کۆلۆمبیاى بەریتانیا، ئەلبێرتا و ساسکاچوان.

دەسەڵاتدارانى کەنەدا هۆشدارییان بە دانیشتووان دا کە وەرزى سووتانى دارستانەکان لە ناوەڕاستى وڵات و رۆژئاواى لە مانگەکانى حوزەیران و تەمموزدا “بەرزتر دەبێت لە رێژەى سروشتى” و “زۆر زیاتریش دەبێت لە ئاستى ناوەند”، بەتایبەت بەهۆى ئەو وشکبوونەوە بەهێزەى تائێستا کاریگەرى لەسەر زۆرێک لە ناوچەکان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share