قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زیاتر لە نیو ملیۆن سەر ئاژەڵ پشکنینیان بۆ کراوە”.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە هەوڵی هەموو لایەک توانراوە رێگریی لە تای خوێنبەربوون بکرێت و تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێک لە سلێمانی تۆمار نەکراوە، و بۆ ئەمساڵ زیاتر لە نیو ملیۆن سەر ئاژەڵ پشکنینیان بۆ کراوە.
وتیشی، بۆ جەژنی قوربان، لەڕێگەی لیژنەکانی قائیمقامیەت و هێزەئەمنییەکانەوە چاودێریی شوێنەکان دەکرێت و جگە لە مەیدانی ئاژەڵ، لە هیچ شوێنێی دیکەی سلێمانی رێگە بە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ نادرێت، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئاژەڵداران و هەموو لایەک لە مەترسیی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون.
باسی لەوەشکرد، وەک هەمیشە لیژنەکانی قائیمقامیەت چاودێریی بازاڕەکان دەکەن و رێگە لە بەرزبوونەوەی کاڵاو شمەک بۆ جەژنی قوربان دەگرن.