لەبارەی مووچەوە خانەنشینان ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی ئەم مانگە گۆڕانكاری لە شێوازی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كراوە و دەڵێت، “مووچەی خانەنشینيی شارستانی پێشخراوە و لە سبەینێوە دەستبەدابەشكردنی دەكرێت.

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی سێ گۆڕانكاری لە مووچەی خانەنشینان كراوە و مووچەی خانەنشینیی شارستانی پێشخراوە و لە سبەینێوە دەستبەدابەشكردنی دەكرێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە وتی، ” 26ی ئەم مانگە مووچەی خانەنشینیی سەربازی دابەشدەكرێت بۆ مووچەی خانەنشینيی شارستانيی سێ ڕۆژ و دابەشكردنی مووچەی خانەنشینیی سەربازيی سێ ڕۆژ بە جیا دانراون”.

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە پێیوایە، ” ئەگەر لە بانكەكاندا پارەی پێویست هەبێت مووچەی خانەنشینیی پێش جەژن دابەشدەكرێت و ناكەوێتە دوای جەژن”.

ئاشكرایكرد، پێشنیازی زیادكردنی كردنەوەی چەند لقێكی نوێی بانكی بۆ مووچەی خانەنشینان كراوە و تا ئێستا جێبەجێنەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەكێتی: سەرپەرشتیاری كەمپەكە لەكەوتنەوەی ئاگرەكە بەرپرسیارە

لێپرسراوی مەڵبەندی 15ی ڕێكخستنی شنگالی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، لایەنی سەرپەرشتیار لەسەر كەمپەكان بەرپرسیارە لە ئاگركەوتنەوەكەی كەمپی چەمشكۆی سنووری ئیدارەی…
Total
0
Share